کازمی : راسپاردە دەکات خاوەن پیشەییە تەندروستی و پەرستیاریەکان دابمەزرێن

ناوخۆ
  • 14-06-2022, 18:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، دامەزراندنی پسپۆڕانی پزیشكی و تەندروستی ئاراستە دەكات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كازمی دامەزراندنی پسپۆڕانی پزیشكی و تەندروستی ئاراستە دەكات بەپێی یاسای هەمواركراوی ژمارە 6ی ساڵی 2000 و (یاسای دەرچوونی پسپۆڕانی پزیشكی و تەندروستی) ، و بەپێی ئەو میكانیزمانەی كە لە ڕێگەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئەنجومەنی راژەی فیدراڵییەوە دەگیرێتەبەر.
    ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، كە سەرۆك وەزیران جەختی لەپەرۆشی حكومەت كردەوە بۆ دادپەروەرانەكردنی كەرتی پیشەی پزیشكی و تەندروستی و سوودوەرگرتن لەهەوڵەكانی لەدابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشكی و تەندروستی بەهاوڵاتیان.