ناوچە ئازادەكان، پێشنیاری بەشداریكردنی میسر لە شاری ئابوری لەگەڵ ئوردن دەكات

ئابوری
  • 14-06-2022, 17:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی ناوچە ئازادەكان ئەمڕۆ سێشەممە، هۆكارەكانی دواكەوتنی دامەزراندنی ناوچەی ئابووری نێوان عێراق و ئوردنی ئاشكراكرد و هەروەها پێشنیازی ڕێككەوتنێكی دووقۆڵی لەنێوان هەردوو وڵاتدا كرد كەدەتوانرێ‌ كۆماری عەرەبی میسر بەشداری پێبكەن.
    مونزر عەبدولئەمیر ئەسەد بەڕێوەبەری دەستەی ناوچە ئازادەكان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەوڵ و كۆششی دیاریكراو هەیە لە لایەن لایەنە عێراق و ئوردنیەكانەوە بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی ئابووری كە دەكەوێتە سنووری نێوان هەردوو وڵات و بە مەبەستی هاندانی ئابووری نێوان هەردوو وڵات و هاندانی هەناردەكردن و ڕەنگە لایەنی میسری وەك هاوبەشێك لە ڕەوتە ئابوورییە نوێیەكاندا بەشدار بێت.
    ئاشكراشیكرد: هەندێك لەبەربەستەكان پەیوەندی بە لایەنی تەكنیكیەوە هەیە بۆ تەرخانكردنی زەوی لەلایەنی عێراقەوە و هەروەها بواری داراییش كە پەیوەندی بە تەرخانكردنی داراییەوە هەیە بۆ ئامادەكردنی لێكۆڵینەوە و پلانەكانی پەیوەست بە پڕۆژەكە و هەندێك ئاستەنگی یاسایی ، چونكە ئەزمونێكی تازەیە بۆ دامەزراندنی ناوچەی هاوبەشی دوو دەوڵەت و هیچ بەرگێكی یاسایی نییە.
    رونیشیكردەوە: ئێمە نوێنەری وەزارەتی دارایی بۆ هاوبەشی عێراق و ئوردن بۆ پیشەسازی و بەشداریمان لەكۆبوونەوەكاندا كرد و گەورەترین گرفتیش كەڕووبەڕووی بووینەوە ئاستەنگە یاساییەكان بوو، وتیشی: دەكرێت پێشنیارێك پێشكەش بكرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی نێودەوڵەتی دوولایەنە یان سێ قۆڵی ئەگەر میسر بەشداری بكات، دەبێت بەرگی یاسایی هەبێت، بۆ بواری بازرگانی و پیشەسازی لەناو ئەم ناوچەیە.
    پێشتر وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان تەئكیدیكردەوە كە هەموو ڕێوشوێنێك لەسەر ئەو شارە ئابوورییەی نێوان عێراق و ئوردن تەواوبووە و زەوی بۆ دەستەی شارە پیشەسازییەكان تەرخانكراوە، و كۆمپانیای USID توێژینەوەیەكی گونجاوی بۆ پرۆژەكە ئامادەكردووە بۆ ئەوەی وەك هەلی وەبەرهێنان دەست پێ بكرێت.