بە بەشداری عێراق.. كۆنگرەی هەرێمی دادوەرانی ئازادی ڕادەربڕین

ناوخۆ
  • 12-06-2022, 17:03
  • +A -A

    بەغدا INA -
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەشداری لە كۆنگرەی هەرێمی دادوەرانی ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەی عەرەبی لە ڕەباتی پایتەختی مەغریب كرد كە لەلایەن یونسكۆوە بۆ ماوەی 6 تا 10ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
    ئەم كۆنفرانسە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی یونسكۆ دێت بۆ هێنانە پێشەوەی ڕێبەرێكی كاری یەكگرتوو بۆ ئۆرگانە دادوەرییەكان و دامەزراوە دادوەرییەكانی عەرەبی كە وەك ڕێنماییەكی بنەڕەتی بۆ یاساكانی ئازادی ڕادەربڕین و ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن دادگا عەرەبییەكانەوە لە دژی ڕۆژنامەنووسان دەردەچن بەهۆی بڵاوكردنەوە، پەخشكردن، گواستنەوە یان فەزای دیجیتاڵی.
    دەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی ئامادەنەبوون لە كۆنگرەكەدا، كە بنەمایەكی بنەڕەتی بۆ ڕێككەوتنی سەرەتایی بۆ زیاتر لە 17 وڵاتی عەرەبی دانا كە ئامادەبوون، لەنێویاندا عێراق.
    نوێنەری عێراق بەشدارییەكی جیاوازی كرد لە خستنەڕووی دیدگای عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو سەبارەت بە باشتركردن و چاككردنی یاسای ڕەشنووسی یاساكانی ئازادی ڕادەربڕین، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و تاوانی ئەلیكترۆنی.
    كۆنفرانسەكە 19 راسپاردەی دەركرد، كە بە شێوەیەكی سەرەكی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە لە ژێر چاودێری یونسكۆ پەسەند كران، میكانیزمێكی جێبەجێكردن بۆ ئەم راسپاردانە دادەمەزرێت، لەگەڵ چاودێریكردنی ئەو بڕیارانە كە دواتر لەلایەن ئەو دەزگا دادوەرییانە دەردەچن كە وڵاتەكانیان پابەندبوون بەو راسپاردانە.