حەلبوسی و عەزاوی باس لە نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكان لە شارە ئازادكراوەكان دەكەن

سیاسی
  • 11-06-2022, 21:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی عەبدولخالق عەزاوی گفتووگۆیانكرد لەبارەی نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكان لەشارە ئازادكراوەكان.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیكرد لە عەبدولخالق عەزاوی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە دیدارەكەدا چەند تەوەرێكی پەیوەست وەقف تاوتوێكرا لەوانە نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكان لەشارە ئازادكراوەكان، ئەوە جگە لە باسكردنی ڕۆڵی دامەزراوەی ئایینی لەبەرەنگاربوونەوەی دیاردەی نەرێنی لەكۆمەڵگەدا.