ماددەیەكی كیمیایی مەترسیدار لەبەندەری ئومقەسر دەستی بەسەرداگیرا

ناوخۆ
  • 11-06-2022, 16:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ماددەیەكی كیمیایی مەترسیدار لەبەندەری ئوم قەسر دەستی بەسەردا گیراوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەستەی دەروازە سنورییەكان بە هەماهەنگی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە بەندەری ئومقەسری ناوەڕاست دەستی بەسەر دوو كۆنتێنەرەدا گرتووە كە بریتیبوو لە ماددەی كیمیایی مەترسیدار و بە پێچەوانەی مەرج و رێننماییەكانی هاوردەكردن هێنراوە.
    ئاشكراشیكرد: تۆماریی دەستبەسەرداگرتنی سەرەتایی بۆ كراوە و ئاراستەی دادوەری لێكۆڵینەوە دەكرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری.