ئەعەرەجی و باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لەسەر گرنگی درێژەدان بە شەڕی تیرۆر دەکەنەوە

ئەمنی
  • 8-06-2022, 16:43
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە "قاسم ئە عەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و "مارک براسیۆن ڕیتشاردسۆن " باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا جەختیان لە گرنگی درێژەدان بە شەڕی تیرۆر و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی کردەوە.
      نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "ئەمڕۆ ئەعەرەجی پێشوازی کرد لە " ڕیتشاردسۆن" باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا.
    " ئەعەرەجی " لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و شانشینی یەکگرتوو کرا. 
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوەتەوە له‌ گرنگی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی تیرۆر و وشككردنی سه‌رچاوه‌ مرۆیی و دارایی و میدیایه‌كانی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ پێشكه‌ش به‌ عێراق ده‌كرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر".