لیوا ڕەسوڵ: دەستگیركردنی 4 تیرۆریست لە دوو پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 8-06-2022, 13:47
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان،لیوا یەحیا ڕەسووڵ، دەستگیركردنی 4 تیرۆریستی لە دوو پارێزگا ڕاگەیاند.
    رەسوڵ لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە بە پشتبەستن بە رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، توانیویەتی 3 تیرۆرست دەستگیر بكات لە چەتەكانی تەكفیری داعش.
    ئەوەشی گووت: ئامانجێكی تیرۆریستیش لە بەغدای پایتەخت دەستگیر كراوە كە زانیاری گرنگی هەبووە.