ئەلشەمەری گەیشتە میسان بۆ سەرپەرشتیكردنی دروستكردنی بەنداوێك لە هۆڕی ئەلحەوێزە

ئەمنی
  • 7-06-2022, 10:53
  • +A -A

    میسان  INA -
    ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی ئەمنی گەیشتنە پارێزگای میسان بۆ سەرپەرشتیكردنی دروستكردنی بەنداوێك لە هۆڕی ئەلحەویزە كە درێژییەكەی 100 كم.
    لە راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوای یەكەم عەبدولئەمیر ئەلشەمری، بە یاوەری جێگری سكرتێری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، فەرماندە لە سنوورەكان، بەڕێوەبەری گشتی ئەندازیاری سەربازی بۆ حەشدی شەعبی و بەڕێوەبەری ئەندازیاری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، گەیشتنە پارێزگای میسان، بۆ سەرپەرشتیكردنی دروستكردنی بەنداوێك لە هۆڕی حەویزە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە درێژی بەنداوەكە 100 كم دەبێت، بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و رێگریكردن لە حاڵەتەكانی قاچاخ و تاوانی رێكخراو.