شاندێکی باڵای پێشمەرگە گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان

ئەمنی
  • 6-06-2022, 14:13
  • +A -A

    بەغداد_INA
     ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە شاندێکی سەربازی باڵای  پێشمەرگە سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد بۆ ڕێکخستنی دۆخی ئەمنی لە ناوچە پەیوەندیدارەکانی ئاسایشی هاوبەش
    سەرکردایەتیەکە  لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیە دەست  ئاژانسی هەواڵی  عێراق (INA)کەوتوە رایگەیاند ، "شاندێکی سەربازی  باڵای پێشمەرگە سەردانی بارەگای  ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد بۆ رێکخستنی دۆخی ئەمنی لە ناوچە هاوبەشەکانی ئاسایش و هەماهەنگی و هاوبەشی هەواڵگری.
    وتیشی: "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا ڕوکن عەبدولئەمیر ئەلشەمری و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و ئاسایش لەوەزارەتی بەرگری و دەستەی  ئەفسەران   فەرماندەیی  پێشوازی لەو  شاندەیان کرد.
    ئەلشەمری ستایشی "ئاستی هەماهەنگی  نێوان هێزە فیدراڵییەکان وپێشمەرگە لەسەرجەمی  ئۆپەراسیۆنەکان دا  و دەستکەوتنی ئامانجی هاوبەشی پاراستنی ناوچە و بەرژەوەندیە هاوبەشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش".