وەزیری پەروەردە: سەرەتای هەفتەی داهاتوو وادەی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە وزارییەكان ڕادەگەیەنین

ناوخۆ
  • 2-06-2022, 20:57
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی دلێمی وەزیری پەروەردە دووپاتی كردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو وادەی راگەیاندنی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەكانی سێیەمی ناوەندی دیاریدەكەین.
    وەزیری پەروەردە، عەلی دلێمی، بە كەناڵی العراقیە ئەخبارییەی راگەیاند، هەروەها ئاژانسی هەواڵی عێراقی  لێی وەركرد، وتیشی ”هیچ بەڵگەیەك بۆ ئێمە دەرنەكەوتووە كە پرسیارەكانی تری تاقیكردنەوەكان دزەیان پێكرابێت جگە لەوانە لە بیركاری نەبێت."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە دزەكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان بەم نزیكانە رادەگەیەنین"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بە شێوەیەكی شەخسی بەدواداچوون بۆ لێكۆڵینەوە بەردەوامەكان دەكات لەگەڵ دزەكردنی پرسیارەكان".
    هەروەها وتیشی "دواخستنی تاقیكردنەوەكان وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی و لە بەرژەوەندی بابەتەكان دیكە هاتووە"، ئاماژەی بەوەدا كە "سەرەتای هەفتەی داهاتوو وادەی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە وزارییەكان ڕادەگەیەنرێت".
    پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی بیركاری بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی دوابخرێت، دوای ئەوەی پرسیارەكانی دزەیان پێكرا، هاوكات دەزگای ئاسایشی نیشتمانیش دەستگیركردنی دوو كەس لەو كەسانەی كە پەیوەندییان پێوە هەبووە راگەیاند، هەروەها دەستەی دەستپاكی پشتڕاستیكردەوە كە دزەكردنەكە پەروەردەی ڕوسافەی دووەم بووە.