ئاسایشی نیشتمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە دزەپێكردنی پرسیارەکان

ئەمنی
  • 2-06-2022, 19:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە دزەكردنی پرسیاری وەزاری.
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "هێزێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا دوو كەسیان دەستگیركردووە كە پرسیاری وەزارییان بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی دزەپێكردووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری و هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەیان لە پایتەخت، بەغدا."
    ئاماژەی بەوەشكرد، " بەپێی پێویست نووسراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی لایەنە یاساییە پەیوەندیدارەكان بكرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان".