لە بیابانی جەزیرە دەست بە ئۆپراسیۆنێكی ئەمنی دەكرێت

ئەمنی
  • 1-06-2022, 13:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لەبیابانی جەزیرە راگەیاند.
    ڕەسول لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزە چەكدارەكانی عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە قارەمانەكانیان بۆ ڕاوكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستان و وشككردنەوەی سەرچاوەكانیان.
    ئاشكراشیكرد: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە لە ڕێگەی فیرقە حەوتی پیادەی سوپای عێراقەوە دەستی بە گەڕان لە ناوچە بیابانەكانی جەزیرە و باكوریی ناوچەی وەتە كردووە.