سەڵاحەدین" حەشدی شەعبی تیرۆریستێك دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 1-06-2022, 10:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێكی هاوبەش لە سەڵاحەدین تیرۆریستێكیان دەستگیر كرد.
    لە راگەیەندراوێكدا دەستەی حەشدی شەعبی كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و  ئاماژە بەوە كراوە : هێزێكی هاوبەشی حەشدی شەعبی  تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە، بەپێی فەرمانی دادوەری و بەپێی ماددەی 4 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،لە ناوچەی عوینات، باشووری پارێزگای سەڵاحەدین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكە بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان كاریان كردووە، ئاماژەی بەوەشدا كە رێوشوێنی یاسایی و بنەڕەتی بەرامبەر بە تۆمەتبار گیراوەتەبەر، هەروەها رادەستی دەسەڵاتی یاسایی كراوە بۆ وەرگرتنی سزاكەی.