زاملی: ڕێگە بە هیچ گومانێكی گەندەڵی نادەن كە یاسای ئاسایشی خۆراك دروستی بكات

سیاسی
  • 31-05-2022, 19:46
  • +A -A

    بەغداد  - INA 
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ سێشەممە، تەئكیدیكردەوە: ڕێگە بە هیچ گومانێكی گەندەڵی نادەن كە لەوانەیە یاسای ئاسایشی خۆراك دروستی بكات.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی دەیەمینی خۆیدا كە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی 250 ئەندام بەڕێوەچوو، پێشنیازی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی تاوتوێكرد.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی نوێنەران لەكارنامەی خۆیدا خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن لەبارەی پێشنیازی یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشكەشكرا تەواوكرد.
    راشیگەیاند: ئەندامانی پەرلەمان بە بەشداریكردنیان  تیشكیان خستەسەر داواكردنی دیدێكی ئابووری ڕوون و دروستكردنی پێشكەوتنێك بۆ باشتركردنی واقیعی وڵات لەبوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و داواكردنی كەمكردنەوەی بڕی تەرخانكراو بۆ یاسای ئاسایشی خۆراك جگە لەهەڵپەسەندنی دادپەروەری لەدابەشكردنی تەرخانكردنی دارایی نێوان پارێزگاكان بەپێی پێداویستییەكانیان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە گفتوگۆكان داوای تەرخانكردنی پشتگیری بۆ پرۆژە ڕاگیراوەكان و بەتایبەتی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ و پشتگیری لە توێژی جوتیاران و وانەبێژان و پێداویستیەكانی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی خۆماڵی و بە جدی كاركردن لە پێناو بەدیهێنانی پێداویستییەكانی خەڵكی ناوچە ئازادكراوەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بۆ قەرەبووكردنەوە و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان، لەگەڵا داوای ئاشكراكردنی خشتەی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی لەلایەن وەزارەتی دارایی و كۆنترۆڵكردنی دواتر لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە.
    لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا كە بەسەرۆكایەتی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن حاكم زاملی بەڕێوەچوو باس لە داواكارییەكان و كردنەوەی دەرگای كێبڕكێی ئەو كۆمپانیایانە كرا كە ئامادەن سەبەتی خۆراك ئامادە بكەن.
    هەروەك داواكرا ئەو بەشەی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دانراوە بخرێتە ناو یاساكەوە و هەروەها پێویستە دیاری بكرێت كە چ پڕۆژەیەكی پەرەپێدان پێشنیاركراوە بۆ چارەسەركردنی بێكاری و پشتیوانیكردن لە پیشەسازی خۆراك و دەرمانسازی و پێداویستییە پزیشكییەكان.
    هەروەك زاملی رایگەیاند: كە ئەنجومەنی نوێنەران بە پەرۆشە بۆ دابینكردنی بەرگی یاسایی بۆ حكومەت بۆ ئەوەی بتوانن مافەكانی هاوڵاتیان بە تایبەتی ئاسایشی خۆراك و موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و تەرخانكردنی وەزارەتەكانی خزمەتگوزاری دابین بكات.
    وتیشی: ئەنجومەن ڕێگە بە هیچ گومانێكی گەندەڵی نادات كە لەوانەیە یاسای ئاسایشی خۆراك دروستی بكات.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە بەشداریكردنی ئەندامانی پەرلەمان  لە دانیشتنەكەدا كە بە سەرۆكایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەڕێوەچوو، داوای تەرخانكردنی بڕێك پارە بۆ جێبەجێكردنی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی و قەرەبووكردنەوەی قەزای شەنگال كرا، و هەروەها بۆ دڵنیابوون لەبوونی غاز بۆ بەردەوامبوونی وزەی  كارەباو چارەسەركردنی قەیرانی ئاو لەپارێزگاكان و گرنگیدان بە تەندروستی ڤێتێرنەری و پاراستنی ئاژەڵ.