ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تەلعەفەر دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 31-05-2022, 11:34
  • +A -A

    بەغداـ INA 

    ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی له‌باشووری ڕۆژهەڵاتی تەلعەفەری ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە :  هێزێكی سوپا و لیوای 53ی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی پشكنین له‌باشووری رۆژهەڵاتی تەلعەفەر كردووە.
    و ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە پشكنینی چیای شێخ ئیبراهیم و گوندی ئەلخانە بە مەبەستی بەدواداچوونی پاشماوەكانی داعشه‌، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكه‌ له‌رووی ئه‌منیه‌وه‌ .