بەتاڵکردنی دەروازەسنووریەکان لە مادەکیمیاویە مەترسیدارەکان.

ناوخۆ
  • 27-05-2022, 15:04
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە 
    مادەکیمیاویەکانی دەروازەسنووریەکان و هەردوو فڕۆکەخانەی بەغداو بەسڕە لابراون، ئاماژەشی بەوەدا کە ژمارەی کۆنتێنەرەکان کە بەتاڵ کراون گەیشتووەتە ١٥٧کۆنتێنەرو ١٢٣ کیف.
    بەیاننامەیەکی دەستەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەبەڕێوەبەرایەتیەکانی دەروازە سنووریەکان توانیان ئەومادە کیمیاویە مەترسیدارانە بەتاڵ بکات کە بەجێهێڵراون وماوەی یاساییان بۆ مانەوە تێپەڕاندوەوهەرواماونەتەوە.
    هەروەها وتی کە چەند تیمێکی
    مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتیەکانمانەوە پێکهێنراوە بەگوێرەی فەرمانی دیوانی ژمارە .
    (١٨)ی ساڵی٢٠٢٢ بەهاوکاری لەگەڵ لێژنەیەکی باڵا لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی بەندەری بەسڕەو فڕۆکەخانەی بەسڕەو بەغداد.
    ئاماژەشی بەوەدا کە ژمارەی کۆنتێنەرەکانی بەتاڵکراو لە بەندەری ام قەسری باکوور وناوەند وباشوور  بەندەری مەعقەل فڕۆکەخانەی بەسڕە بەغداد گەیشتە ١٥٧ کۆنتێنەرو ١٢٣کیف .
    هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ماددەکیمیاوییەکان بردرانە شوێنێکی تایبەت دوور لە گەڕەکەکان و دام و دەزگاکان بۆدوورخستنەوەی مەترسیەکانیان لەهاووڵاتیان ولە 
    فڕۆکەخانەکان ولە کارمەندەکانیان.