ڕەشید: دەستپێكردنی مینحەی نوێ لە یارمەتی كارتی (credit card)

ئابوری
  • 26-05-2022, 19:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ڕەشید خستنەبازاڕی وجبەیەكی نوێی  لە رێگای كارتی(credit card) ڕاگەیاند، كە ٥ هێندەی مووچەی فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانە.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكی ڕەشید لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە وتێیدا رایگەیاندبوو : “بڕی ئەو مینحە دەتوانرێت لەلایەن ئەو كەسانەوە بەدەستبهێنرێت كە موچەكانیان لە ملیۆنێك دیناری عێراقی زیاترە بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان، (750) هەزار دینارە”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "داواكارییەكە لەڕێگەی ئەكاونتی بانكی ڕەشیدەوە دەكرێت"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەوانەی پێشینەیان پێشتر هەیە دەتوانن داوای كارتی بانكیی بكەن و (٥) هێندەی مووچەكە وەربگرن، و لەژێر دەستیدا بە كۆكراوەیی دەمێنێتەوە".