لیوا یەحیا رەسوڵ: دوو تۆمەتبار بەكەیسی تیرۆر لەمیسان دەستگیركران

ئەمنی
  • 25-05-2022, 10:19
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، دەستگیركردنی دوو گومانلێكراوی كەیسی تیرۆری لەپارێزگای میسان ڕاگەیاند.
    لیوا ڕەسول لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەركە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: هێزێكی لیوای 97ی پیادە و پۆلیسی كەحلا لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میسان ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیان ئەنجامداو توانیان گومانلێكراوێك كە داواكراوە بەپێی ماددەی 4 تیرۆر لە قەزای كەحلا دەستگیر بكەن.
    وتیشی: لەلایەكی ترەوە گومانلێكراوێك بە كەیسی تیرۆر لە قەزای قەلعەی ساڵح لە باشووری شاری عەمارە دەستگیركرا.