سەرمایەی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە پێنج ترلیۆن دینار

ئابوری
  • 19-05-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغداد/INA
    بانکی ناوەندی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە سەرمایەکەی بۆ پێنج ترلیۆن دینار زیادی کردووە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە بەڕێوەبەرایەتی بانکی ناوەندی
    بڕیاری دا کە سەرمایەی خۆی لە سێ ترلیۆنەوە بۆ پێنج ترلیۆن دینار زیادبکات.
    وتیشی کە ئەم زیادەیە بۆ پتەوکردنی دەرەنجامەکانی ستراتیژیەتێکی هاوسەنگە کەبەکارگێڕیەکی وەبەرهێنەری خۆپارێزەوە بەڕێوەبچێت.
    بۆجەختکردنەوەشە لەسەر گرنگی سەرمایەی بانک و ڕەنگدانەوەکانی لەسەر پێگەی دارایی بانکەکە، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرمایەکانی بانکە ناوەندیەکان و پێگەکانیان گوزارشت لە ڕەسەنایەتی وپتەوی یەدەگەکانیان و دەزگاکان دەکەن تواناکانیان دەردەخەن لە پاڵپشتکردنی کەرتی بانکی و کەرتی ئابووری بەگشتی، هەروەها وتی کە ئەم زیادبوونە بەبەکارهێنانی بەشێک لەقازانجەکان دروست بووە کە دەست بانکی ناوەندی کەوتووەلەساڵی٢٠٢١.