ئەنجومەنی وەزاری ئابوری دەنگ بە زیادكردنی نرخی كڕینی گەنم دەدات

ئابوری
  • 17-05-2022, 18:12
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: دەنگدرا بە زیادكردنی نرخی كڕینی دانەوێڵەی گەنم.
    وەزارەتی كشتوكاڵ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەوەی كە محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵ پێشكەشیكردووە، ئەنجومەنی وەزاری ئابووری دەنگیدا بە زیادكردنی نرخی كڕینی دانەوێڵەی گەنم بە بڕی 100 هەزار دینار لەسەر ئەو نرخەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە.
    ئاشكراشیكرد: كۆی گشتی بۆ كڕینی هەر تۆنێك 850 هەزار دینارە.