هاتوچۆ ئاماری ئۆتۆمبێل لە عێراق رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-05-2022, 16:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاماری ئۆتۆمبێلی لەعێراق راگەیاند و دەڵێت: هیچ جۆرە پاراستنێك بۆ ڕێگاوبان و ڕێگا خێراكان نەكراوە.
    لیوا تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل لە دوای ساڵی 2003ەوە هاوردەكراون، و كێشەكە ئەوەیە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان زیادبوون بەڵام شەقامەكان وەك خۆیان ماونەتەوە و ڕێگاكان لە ماوەی 30 ساڵدا هیچ پێشكەوتنێكیان نەبینیوە جگە لە شتێكی زۆر شەرمنانە نەبێت.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا نزیكەی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێلە، ئەوە جگە لە هەرێمی كوردستان.
    سەبارەت بە پابەندبوونی شۆفێرانیش بە رێساو رێنماییەكانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ رایگەیاند: هەندێك لە شۆفێران لە كاتی شۆفێریدا سەرقاڵی مۆبایلن و پابەند نابن بە رێنمایی و ئاماژەكانی هاتوچۆوە، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرپێچیكردن.