لە موسڵ تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا

ئەمنی
  • 14-05-2022, 16:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستێكی رێكخراوی داعش لە موسڵ دەستگیركراوە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی كەوتووە، دەڵێت: دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و چڕ و چاودێری بەردەوام، ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری موسڵ كە لە ناو پارێزگای نەینەوادا كاری دەكرد دەستگیركرا.
    ئاشكراشیكرد: پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەسەر بنەمای یاسای 4ی روبەروبونەوەی تیرۆر ئەنجامدراوە.
    هەروەك دوایكرد لە ڕێگەی ژمارە گەرمی ٤٨١ەوە زانیاری بدەن بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە لەناوبردنی چەتە تیرۆریستییە تاوانبارەكان.