دەزگای هەواڵگری: لە بەغداد دەستبەسەر 10 تۆن دەرمانی قاچاغدا گیرا

ئەمنی
  • 14-05-2022, 15:59
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: لە بەغداد دەست بەسەر 10 تۆن دەرمانی قاچاغدا گیراوە.
    دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: دوای چاودێری بەردەوام و چڕی هەواڵگری و بە هەماهەنگی مەفرەزەیەكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە بەغداد دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە نزیكەی 10 تۆن دەرمانی قاچاغی هەڵگرتبوو، كە هیچ نوسراوێكی رەسمی نەبووە و بە كوالێتی كۆنترۆڵدا تێنەپەڕیوە.
    ئاشكراشیكرد: لە كاتی داگرتنی دەرمانەكاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و دەرمانەكەدا گیراوەو هاكات شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش دەستگیركراوەو لە میانەی لێكۆڵینەوەدا دانی ناوە بەوەی كە دەرمانەكەیان بەشێوەی قاچاخ هێناوە.
    ئاشكراشیكرد: رێوسوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەباران و دەرمانە دەستبەبەسەرداگیراوەكەش گیراوتەبەر.