ئەمرۆ لەعێراق ھیچ حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا تۆمار نەکرا

ناوخۆ
  • 11-05-2022, 18:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایەبەت بە ژمارەی توشبووان و چاكبووان  وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند 
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ھاتوە ، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 162توشبوو تۆمارکرا، ھاوکات ژمارەی ئەو توشبوانەی کە بەتەواوەتی چاکبونەتەوە 121توشبوو بون.
    ‏ھەر ‎ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"ھیچ حاڵەتێکی مردن بەکۆرۆنا لە وڵات تۆمار نەکراوە  . 
    سەبارەت بە ژمارەی ژەمەکانی  وەرگرتنی ڤاكسینیش ، ئەمرۆ 17203هاوڵاتی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.