لە بەری چەپی موسڵ دەست بەسەر "500" موشەكی جۆراوجۆردا گیرا

ئەمنی
  • 13-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند دەستیان بەسەر برێك چەكی جۆراوجۆردا گرتوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە چەك و تەقەمەنی لەبەری چەپی موسڵ باركردبوو. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا دەڵێت: لە ئاكامی هەوڵی هەواڵگری و هاوكاری هاوڵاتیان لەبەری چەپی موسڵ دەستیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە چەك و تەقەمەنی باركردبوو. وتیشی لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا (500) موشەكی جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراوە كە (31)یان گوللەی (RBG7) بوون لەگەڵ (3) چەكی قەناس و چەندین جۆری چەك و تەقەمەنی تردا.