هاتووچۆ كردنەوەی ڕێگای داخراو لە بەغدا جدیدە راگەیاند

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 11:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەمڕۆ سێشەممە كردنەوەی ڕێگایەكی داخراوی لە بەغدا جدیدە ڕاگەیاند.
    بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە 178ی ساڵی 2021 بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق (AIA)ەوە پێگەیشتووە، لە لایەن بەڕێوەبەری  هاتووچۆ لیوا تاریق ئیسماعیل حسین و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی  بەغدا لە ڕەسافە،دەستكرا بە كردنەوەی رێگای داخراوی بەشی هاتووچۆی بەغدا جدیدەی پردی عەنكەبوتی،لەهاتنەخوارەوەی بەغدا جدیدە بۆ شەقامی مەحازی بنكەی پۆلیسی بەغدا جدیدە ناوچەی (ئەلف دار).
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: بەستەرە كۆنكریتیەكان لەسەر ڕێگاكە هەڵگیراون.