ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە دەوروبەری خانەقین دەستی پێكرد

ئەمنی
  • 10-05-2022, 11:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە دەوروبەری شارۆچكەی خانەقین ڕاگەیاند.
    بەشیر ئەلعەنبەكی فەرماندەی لیوای 23ی حەشدی شەعبی لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە، وتی: هێزێكی هەردوو لیوای 23 و 28 و كۆماندۆ و كەلوپەلی فەرماندەیی، كۆماندۆكان و هاوشێوەی فەرماندەكان لە ناوچەكانی عەلیاوا و بستان بەدریە و تۆفان و ناوچەكانی نزیك ڕووباری ئەلوند ،دەستی كرد بە ئۆپەراسیۆنێكیان  بۆ گەڕان و هێرشكردن وپشكنین دەستپێكردووە.
    وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی زانیاری هەواڵگری دەستی پێكردوە كە چەتەكانی داعش هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێكرابوو ئاسایشی هاوڵاتیان بكەنە ئامانج.