سەنتەری میدیای نمرەیی سێ خاڵ پێشنیاز دەکات دەربارەی داخستنی خەسڵەتی توانجگرتن لەیانەکانی تویتەرو فەیسبووک بۆ سیاسیەکان

ناوخۆ
  • 8-05-2022, 13:59
  • +A -A

    بەغداد /INA
    سەنتەری میدیای نمرەیی ئەمڕۆڕۆژی یەکشەممە سێ خاڵی خستەڕوو بۆ داخستنی جیاکاری توانجگرتن بۆ سیاسیەکان لەسەر ڕووپەڕی یانەکانی وابەستەگیدا.
    لەبەیاننامەیەکدا کە سەنتەرەکە بڵاویکردەوە و ئاژانسی هەواڵی عڕاقی کۆپیەکی لێ دەستکەوت وتی سەرمان سووڕماوە لەوەی هەندێک سیاسی و دامودەزگا کە خەسڵەتی توانجگرتنی بەکارهێنەرانیان  داخستووە لەسەر بڵاوکراوەکان لە هەژمارەکانی خۆیاندا لەسەرسەکۆکانی توویتەرو فەیسبووک.
    ڕوونیشی کردەوەکە ماڵپەڕەکان ویانەکان لەسەر بنەمای وابەستەگی و گفتوگۆ دامەزرێنراون کەلە توانج وئاوێتەبون لەسەر بڵاوکراوەاندا بەرجەستەدەبێت، هەروەها ژمێرە گشتیەکانی سیاسیە عێڕاقیەکان مافێکی گشتی جەماوەرە و قەدەغەکردنیان لە توانجگرتن بە بەزاندنی سنوورەکانی دیموکراسی هەژماردەکرێت.
    هەروەها وتی کە ڕۆشنبیری نمرەیی ڕاستەقینە دژبە پڕۆگرامی ئەم داخستنەیە،وتیشی کەداخستنی ئەم جیاکاریە پێشینەیەکە بۆ دیکتاتۆریەتێکی نوێ و جەختیشی لەسەرئەوەکردەوەکەزۆرلەوتوانجانە بیروبۆچوونی قووڵ ومانای بەپێزو داواکاریان  تیادایەلەبەرئەوە لابردن و داخستنیان بە خەوشێک دادەنرێت.
    وتیشی هەندێک توێژینەوەی زانستی هانی ئەوەدەدەن کە بەرنامەیەکی بەکەڵکتر پەیڕەوبکرێت بۆ کۆتکردنی توانجە ناڕەواو ناشایستەکان کەبوغزو کینە لەخۆدەگرن. 
    بەپێی بەیاننامەکە سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە کەسێ خاڵی بنەڕەتی لەئاراداهەیە کەپەیوەندیان بەم بابەتەوەهەیە یەکەمیان ئەوەیە کەپێویستە توانجەکان ڕێژەیەک بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرن و لە جوێن بەدووربن، دووەمیشیان ئەوەیە لەوانەیە داخستنی توانجەکان بەبێ ئاگابوونی بەرپرسەکە وەیان خاوەن ژمێرەکەبێت وتاکڕەوانە ئەنجام بدرێت لەبەر پەسەندنەکردنی بیروڕای بەرامبەر ، سێیەمیش لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە سەکۆکان کۆمەڵە جیاکاریەکیان دابین کردووە کەدەکرێ بەکاربهێنرێن بۆ کۆت وبەند کردنی هەندێک وشەو زاراوەوهێمای گوزارشتکار لەپڕۆسەی ئاڕاستەکردنی توانجەکاندا ودەرەنجام ڕێگیری دەکرێت لەدەرکەوتنی هەندێکیان و به هەمانشێوەش دەتوانرێت توانجی هەندێک چینی دیاریکراو دەستنیشان بکرێت.