وەزیری بەرگری فەرمانی نوێ بۆ هێزە ئەمنیەکانی سەڵاحەدین دەردەکات

ئەمنی
  • 7-05-2022, 18:39
  • +A -A

    بەغدادINA فلیح العبیدی
    وەزیری بەرگری جومعە عناد ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە فەرمانی دا کە ڕێکارە ئەمنیەکان توندتر بکرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جموجوڵەکانی داعش لەناوچەکەدا هەروەها جەختی کردەوەسەر ئەوەی کە چالاکیە تیرۆریستیەکان بنبڕبکرێن.
    هەروەها عناد بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە فەرمانی داوە بەهێزە ئەمنیەکان کە ڕێکارە ئەمنیەکان توندتر بکرێن لە سەڵاحەدین بۆ ڕاگرتنی جموجوڵەکانی داعش .
    هەروەها وتی لەم دواییەدا تێبینی جموجوڵی داعش کراوە و پاش پێنج ساڵ لە کۆتاییهێنان بەداعش ئەم حاڵەتە پەسەند نیە.
    هەروەها وتی کەگوێی لە فەرماندە ئەمنیەکان گرتووە و ئەوانیش بەڵێنیان داوە کە فەرمانەکان جێبەجێبکەن ، بەهەمان شێوەش لەسەردانەکەیدا پیاچوونەوەی بەو پلانانە کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان ئامادەکراون.
    لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین پێشووتر ڕوونیکردەوە کەسەردانی شاندەکە بەسەرۆکایەتی وەزیری بەرگری
    بۆ بەسەرکردنەوەی سێ بابەت بووە، هەروەها فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین لیواڕوکن عبدالمحسن حاتەم بەئاژانسی  هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزیری بەرگری لەدەرەنجامی ئوپەراسیۆنەکانی هێزی پۆڵایینی کۆڵیەوە و هەروەها چاوی بەپڕۆسەکانی کردنەوەی کەرتەکان کەوت پاش ئۆپەراسیۆنەکە بەهەمان شێوەش سەردانەکە بەمەبەستی شارەزبوون لە بواری ئەمنی ودەرەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدواییەبوو  لە هەردوو ناوچەی العیث و المطیبیجه لە ڕۆژاوای سەڵاحەدین.