سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی یادی ٦٦ساڵەی دامەزراندنی یەکەم تەلەفزیۆن لەعێڕاق پیرۆزدەکات

ناوخۆ
  • 2-05-2022, 13:44
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق دکتۆرنبیل جاسم ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە یادی٦٦ساڵەی دامەزراندنی یەکەم تەلەفزیۆنی لەعێڕاق پیرۆزکرد.
    هەروەها سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن لەمیانەی پێرۆزباییەکەیدا بۆ کارمەندانی تۆڕی ڕاگەیاندن بەبۆنەی یادی ٦٦ساڵەی تەلەفزیۆنی عێڕاقی وەک یەکەمین تەلەفزیۆنی عەرەبی سوپاسی ئاڕاستەی هەموو کارمەندانی تۆڕەکە کردبۆهەموو ئەوکۆشش و ماندووبوونەی خستیانە گەڕ لەپێناو سەرخستنی ئەم دەزگا ڕەسەن ودێرینە.
    هەروەها سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن پیرۆزبایی لە ئەندامانی توڕەکە کرد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوەو لەخودای پەروەردگاری خواست کە ئەم بۆنەیە بەخێرو سوود بگێڕێتەوە