لە واست بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە روویدا

ناوخۆ
  • 1-05-2022, 19:37
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند: بومەلەرزەیەك لە باكوری خۆرئاوای قەزای بەدرەی پارێزگای واست تۆماركراوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرچاوەكانی بومەلەرزەزانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1/5/2022 لە كاتژمێر 03:36:50 بەكاتی ناوخۆیی لە 9 كیلۆمەتری باكوری خۆرئاوای قەزای بەدرەی پارێزگای واسیت رووداوێكی بومەلەزەیان تۆماركردووە.  
    ئاشكراشیكرد: گوڕی بومەلەرزەكە 3.5 پلە بووەو هەستی پێنەكراوەو ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە هەر رووداوێكی نوێ‌ ئاگادارتان دەكەینەوە.