گواستنەوە: فرۆكەیەك بەهۆی خۆڵبارینەوە لە فرۆكەخانەی بەسرە نیشتەوە

ناوخۆ
  • 1-05-2022, 19:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند:  فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی كە لە بەیروتەوە بەڕێكەوتبوو بە سەلامەتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە نیشتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی نەیتوانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بنیشێتەوە.
    حسێن جەلیل وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراق كە لە بەیروتەوە بەڕێكەوتبوو بەهۆی خراپی كەشوهەواوە نەیتوانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بنیشێتەوە. وتیشی: فڕۆكەكە ئاراستەی خۆی گۆڕی و لە چاوەڕوانیدا مایەوە تا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە وەك جێگرەوە ئامادەكرا و دواتر بە سەلامەتی نیشتەوە.
    پێشتر فڕۆكەخانەكانی بەغدادو نەجەفی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراقی گرتوەتەوە گەشتەكانیان ڕاگرت.