ڕاوژێکاری کازمی مەرجێک دادەنێت بۆ دروستکردنی سنووقی سەروەری تایبەت بە زیادەی نرخی نەوت

ئابوری
  • 1-05-2022, 13:11
  • +A -A

    بەغداد / INA نصار الحاج
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران مه‌زهه‌ر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە مەرجێکی دانا بۆ دامەزراندنی سندووقی سەروەری بۆ ئەوەی زیادەی نرخی نەوتی بۆ حەواڵە بکرێت ئاماژەشی بەوەکرد کە خەرجکردن بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری بەپلەیەک گرنگی پێ دەدرێت .
    هەروەها ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند بەپشت بەستن بەدەقی مادەی ١٩ /دووەم لەیاسای کارگێڕی دارایی فیدڕاڵی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩ی هەموارکراو ،گەر داهاتەکان لەخەرجیەکان زیاتربوو بە کورتکردنی بودجەی ساڵانەشەوە ئەوا پارەزیادەکە دەخرێتە سەر ژمێرەیەکی بانکی و دەبێتە کۆگەکراوێکی نەختینەیی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ئەویش بەگوێرەی دەروازەکانی خەرجکردنی داهاتوو.
    هەروەها وتی خەرجکردنی داهات بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری بەپلەیەک دێت و جگەلەوەش خەرجی پێویست بۆ وەبەرهێنان
    بۆ پڕۆژە ستراتیژیەکان ئاسان دەکەین  کە خەسڵەتی بەکارخستنیان هەیە و داهات دەستەبەردەکەن.
    هەروەها وەزارەتی نەوت لەپێشوودا ڕایگەیاند کە داهاتی مانگی پێشوو گەیشتە زیاتر لە ١٠ملیار دۆلار.
    بەیاننامەی وەزارەت کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕێژەی هەناردەکانی نەوتی خاو بۆمانگی پێشوو بەگوێرەی ئاماری کۆتایی لەسۆمۆ گەیشتووەتە ١٠٠ملیۆن و
    ٥٧٩هەزارو ٦١٢بەرمیل کەدەکاتە
    ١٠ ملیارو ٩١٣ملیۆن و١٩٧ هەزاردۆلار.
    هەروەها وتی ڕێژەی  هەناردەکراو لەنەوتی خاو بۆ مانگی پێشوو لە کێڵگە نەوتیەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاقەوە گەیشتووەتە
    ٩٩ملیۆن و١٣٠هەزارو٦٧٧بەرمیل ،بەڵام ڕێژەی هەناردەی نەوتی کەرکوک
    لەبەندەری جیهانەوە یەک ملیۆن و٤٤٨هەزارو ٩٣٥بەرمیل بووە.
    هەروەها وتی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ١٠٨٫٥٠٣دۆلار بووە و وتیشی کە فڕۆشتنی نەوتی خاو کە زیادەیەکی نرخی لەسەربێت داهاتی زیادەی دەستەبەرکردووەو کۆی داهاتەکەی گەیشتووەتە ٢٧٣٫٨٠٤٫٧٩٤ ملیۆن دۆلار