لەبەندەری ئوم قەسر دەستبەسەر 7 كۆنتێنەردا گیرا

ناوخۆ
  • 29-04-2022, 14:50
  • +A -A

    بەغداد -  INA


    دەستەی دەروازە  سنورەییەكان ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند: لە بەندەری ئوم قەسر دەستبەسەر 7 كۆنتێنەردا گیراوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقی كەوتووە، دەڵێت: دەستەكە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری باكور توانی دەست بگرێت بەسەر 7 كۆنتێنەری قەبارە 40 پێیدا. وتیشی: كۆنتێنەری یەكەم چوار ئۆتۆمبێلی تێدایە، دووەم، 3 بەرزكەرەوەی بچوكی تێدایە، هەروەها سێیەم ماددەی هەنگوینی تێدایە، بەڵام كۆنتینەرەكانی تر كەلوپەلی تری تێدایەكە هەمووی پێچەوانەی مەرج و رێنمایەكانی هاوردەكردن هێنراون.
    ئاشكراشیكرد: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تۆماری دەستبەسەرداگرتنیان ڕێكخراوەو  بۆ ئەوەی رادەستی دەسەڵاتی دادگایی بكرێن بەپێی پێویست.