سەرۆك كۆمار پرسەنامەیەك بۆ كۆچی دوایی حەمدانی رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 29-04-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغداد - INA


    سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح، بەبۆنەی كۆچی دوایی وەزیری پێشووی رۆشنبیری عەبدولئەمیر حەمدانی پرسەنامەیەكی راگەیاند.
    بەرهەم ساڵح لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی: دەڵێت: بەداخ و ئازارێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی عەبدولئەمیر حەمدانی كەسایەتی ڕۆشنبیر و وەزیری پێشوو و شوێنەوارناسی دیاری شارستانی دۆڵی ڕەفیدەینمان پێگەیشت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: سەرەخۆشی قوڵی خۆم ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و ناوەندی ڕۆشنبیری و هەموو هاوڕێ و خۆشەویستانی  دەكەم  و داوای ڕەحمەت و میهرەبانی فراوانی بۆ دەكەم.