ڕاوێژكارێكی كازمی میكانزمی دانەوەی قەرزەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرادەكات

ئابوری
  • 29-04-2022, 12:04
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ هەینی، وادەی كۆتاییهاتنی قەرزەكانی عێراق دیاریكرد.
    ساڵح لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: قەرزە كەڵەكەبوەكانی سەر عێراق كە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگیراوە، ئەو قەرزانەیە كە لە دوای ساڵی 2015ەوە لە كاتی قەیرانی دارایی و ئەمنی دژی تیرۆریستانی داعش لەو كاتەدا كراون و بەشێوەیەك كە توانی لە 4 ملیار دۆلار و لەسەر دوو بەرنامەی یەك لەدوای یەك و دوو مەرج تێپەڕ بكات: یەكەمیان ناوی "بەمەبەستی پشتیوانی دارایی خێرا" و زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بوو بۆ پشتگیریكردنی بودجەی 2015، وتیشی: قەرزەكانی تر لەنێوان ساڵانی 2016 و 2017 نزیكەی 3 ملیار دۆلارە لە چوارچێوەی بەرنامەیەكدا كە پێی دەوترێت (ڕیكخستنەكانی ئامادەباشی متمانە) كراوە.
    ئەم بڕە پارەیە لە ئێستادا بە قیست و بە سودێكی كەم و بە شێوەیەكی ڕێكوپێك دەدرێتەوە، بەشێك لە قەرزە دەرەكییە ماوەكانی عێراق كە بە ڕاستی قابیلی دانەوەن، كە دەكاتە نزیكەی 20 ملیار دۆلار، بەزۆری هەتا ساڵی 2028 بە قیست دەدرێنەوە.