كازمی بۆ پاشماوەكانی داعش: هیچ بژاردەیەكتان نیە جگە لە مردن

ئەمنی
  • 23-04-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغداد – INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدی لە سەر پێویستی پابەندبوون بە فەرمان و رێنماییە سەربازییەكان كردەوە كە لە لایەن سەركردایەتیەوە دەرچوون،و  هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: كە پاشماوەكانی داعش جگە لە مردن هیچ بژاردەیەكی ترییان نیە.
    كازمی لە میانەی سەرپەرشتیكردنی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكانی قۆناغی دووەمی پرۆسەی بەرٍێوەبردنی دووەم  لە خۆرئاوای ئەنبار، لەگەڵ فەرماندەكانی ئۆپراسیۆن و دەزگا ئەمنیە جۆراوجۆرەكان كۆبوەوەو بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی راگەیاندنەكەی كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، كازمی رایگەیاند: فەرماندەكان و ئەفسەران و قارەمانان لە هەموو هێزە ئەمنیەكان سڵاوتان لێدەكەم و ئێوە ئەركی نیشتمانی و مرۆیی و ئەخلاقی خۆتان جێبەجێ دەكەن بۆ پاراستنی هەر بستێكی خاكی عێراق و هەموو هاوڵاتیان.
    تەئكیدیكردەوە: كە دڵنیاتان دەكەمەوە لە پێویستی پابەندبوون بەو فەرمان و رێنماییە سەربازییانەی كە سەركردایەتی دەریانكردووە و پلانەكەم بینیوە و بەخششی ئێوەم بیستوەو خوێنی ئێوە زۆر گرانە و یەدەگەكەش ئەرك و ئاگادارییەو وردی جێبەجێكردنیش مانای پاراستنی ژیان و هێنانەدی ئامانجە خوازراوەكان دەگەیەنێت.
    كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بە داعش دەڵێم ئێوە بواری جیاجیاتان تاقیكردەوە، لە رووی سەربازی و ئەمنیەوە سوپاس بۆ خوا كە هەموو رۆژێك پاش سەركەوتن سەركەوتنێكی تر بەسەرتاندا تۆمار دەكەین، كاتێك رۆژ لە دوای رۆژ لەدەست دەدەن هیچ بژاردەیەكتان نیە جگە لە مردن، تەنها دڵنیا دەبین لە تێكشكاندنی  ئێوە. ئێمە میرەكانی ئێوەمان یەك بەیەك تێكشكاند و میری نوێتان تێكدەشكێنین، پێتان دەڵێم ئێمە لەناوتان دەبەین و تامی شكستان پێدەدەین و مێژوو سەركەوتن و قوربانیدانی ئێمەش دەنوسێت.