كازمی لە ئەنبار لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان كۆبوەوە

ئەمنی
  • 23-04-2022, 12:05
  • +A -A

    بەغداد – INA
    مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بارەگای فەماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە پارێزگای ئەنبار.
    نوسینگەی راگەیاندنی  سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: كازمی گەیشتە بارەگای فەماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە پارێزگای ئەنبار و گوێی لە فەماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سنور و هێزە تایبەتیەكان و هێزەكانی وەڵامدانەوی خێرا گرت.