تەندروستی: 153 حاڵه‌تی نوێی كۆرونا تۆماركرا

ناوخۆ
  • 22-04-2022, 16:57
  • +A -A

    بەغداـ INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ هەینی بارودۆخی پەتایەكی ڕۆژانەی كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
    وەزارەتی ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێیڕاگەیاندوە: 153 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا ڤیروس هەبووە و 505 كەسیش چاك بوونەوە،لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: مردووە تازەكان لە كۆرونا گەیشتوونەتە دوو حاڵەت لە سەرتاسەری وڵات، و ئاماژە بەوە كراوە كە 14 هەزار كەس لە ماوەی 24 كاتژمێردا ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.