حەشدی شەعبی هێرشێكی چەتەكانی داعشیان لە كەركووك پووچەڵ كردەوە

ئەمنی
  • 21-04-2022, 22:28
  • +A -A

    بەغدا-INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ  پێنجشەممە ڕاگەیاند هێرشێکیان پووچەڵ كردەوە كە چەتەکانی داعش لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک  كردبیانە سەر هێزەكانیان
    لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، "هێزێکی فەوجی 3ی لیوای 56ی حەشدی شەعبی هێرشێكی  چەتەكانی داعشیان لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک پووچەڵکردەوە"
    وتیشی: "چەتەکانی داعش لە نزیک گوندی ڕەبیعەی سەر بە ناحیەی رەشاد، پێش ئەوەی لەلایەن هێزێکی فەوجەوە ڕووبەڕوویان ببنەوە، هەڵاتن و زیانیش بە یەک لە ئۆتۆمۆبیلی سەربازی  فەوجەکە کەوتووە"