سلێمانی ـ INA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەری پێشوتری بەكارهێناوە و دواتریش زیندانی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لهراگهیندێنكراوێكدا كه كۆپیهك بهدهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی كهوتووه بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیكراوە و رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە ، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوە و ئازار دراوە.
باسیلەوەشكرد:" لە ئێستادا تۆمەتبار (ع.م.ه) كە لەدایكبووی ١٩٩٢ە و بە ناسنامە عەرەبە، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە" .