فیدراسیۆنی تۆپی پێ متمانەی بە ستافی مەشقی هەڵبژاردەی لاوان نوێ دەكاتەوە

وەرزش
  • 20-04-2022, 15:52
  • +A -A

    بەغداـ INA
    فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە متمانەی بە دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی لاوان نوێكردەوە.
    فیدراسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) پێی ڕاگەیاندبوو و هاتووە:  بڕیاردراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی لاوان نوێبكرێتەوە بۆ ئەوەی سەركردایەتی ئەو تیمە بكات لە بەشداربووەكانی داهاتوو،وتیشی: هەروەها بڕیاردراوە كە حەیدەر جەباری ڕاهێنەر زیاد بكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستەی تەكنیكی كار بكات.
    لای خۆیەوە جۆن ویتڵ بەڕێوەبەری تەكنیكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەئامادەبوونی ئەنوەری جاسم ڕاوێژكاری فیدراسیۆن چاویكەوت بە میكانیزمی كاری تیپی لاوان لەقۆناغی داهاتووداو گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆگرامە مەشق و ڕاهێنانانە بكەن كە بۆ هەڵبژاردەی لاوان داندراوە بۆ ئایندە.