لەرێگای بابل-بەغداد روداوێكی هاتووچۆ 14 قوربانی لێكەوتەوە

ئەمنی
  • 16-04-2022, 15:59
  • +A -A

    بەغداد – INA

    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لە عیراق، رایگەیاند: لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای بابل – بەغداد گیانلەدەستدان و برینداربوونی 14 هاوڵاتی لێكەوتەوە.
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: لەسەر رێگای بابل – بەغداد لە ناوچەی تونس پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل روویدا كە یەكێكیان تابلۆی كەربەلاو ئۆتۆمبێلی كرێ بووە لە جۆری هۆندای ستاركس و ئەوی تریشیان لاندگرۆزەری توێتا ژمارە تایبەتی ئەریبل بووە، وتیشی: هۆكاری رووداوەكە تیژڕەوی بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلی دوەمەوە.
    ئاشكراشیكرد: لە رووداوەكەدا 11 كەس گیانیان لەدەستداوەو 3 تریش برینداربوون.