وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی كارتی ڤاكسین بڕیارێكی دەركرد

ناوخۆ
  • 14-04-2022, 16:30
  • +A -A

    هەولێر - INA


    وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ھەر ھاووڵاتیەك ژەمی یەكەمی پێكوتەی بۆ كرابێ، دەتوانێ كارتی  ڤاكسینی بۆ دروست بكرێت.
    وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی یەك ژەم ڤاكسینیان وەرگرتووە و ناویان لە سیستمی "كوردڤاك" تۆماركراوە، لە ئێستادا دەتوانن كارتی ڤاكسین وەربگرن. 
    بە پێی گشتاندنێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانی سنووری هەرێمی كوردستان كراوە، تیایدا هاتووە:" ئەو هاوڵاتییانەی تەنیا یەك ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و ناویان لە سیستمی كوردڤاك تۆماركراوە، لە ئێستادا دەتوانرێت كارتی ڤاكسینیان بۆ دروستبكرێت و وەریبگرن" .