کازمی لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە تەندروستی پاشای ئوردنی پرسی

سیاسی
  • 13-04-2022, 17:57
  • +A -A

    بەغدا/ INA
    ئەمرۆ چوار شەممە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران بۆ ھەواڵ پرسین لە تەندروستی پاشای ئوردن پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەمجامدا .

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە ، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، پاشنیوەڕۆی چوارشەممە تەلەفۆنی بۆ شاعەبدوڵای دووەم بن ئەلحسێنی پاشای ئوردنی ئەلھاشمی کرد بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی فەخامەتیان ، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرابوو.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە پەیوەندیەکەدا، کازمی ھیوای باش بون و تەندروستی باشی بۆ پاشای ئوردن خواست  پەرۆشی خێرایی چاکبوونەوەی تەواوەتی دەڕبڕی ، ھەروەک ھیواشی خواست کە گەلی ئوردونی بەردەوامبێت لە پێشکەوتن و سەقامگیری و بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ زیاتر گەشانەوە و تێکەڵبوون.