یەكێتی تۆپی پێ ڕاهێنەری بیانی هەڵدەبژێرێت بۆ هەڵبژاردەی عێراق

وەرزش
  • 13-04-2022, 15:10
  • +A -A

    بەغدا_INA
    یەكێتی  تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری لەسەر پرسی یەكلاكردنەوەی كەیسی راهێنەری بیانی بۆ سەركردایەتی كردنی هەڵبژادەی عێراق دا.
    ئەحمەد موسەوی، وتەبێژی فەرمی یەكێتی تۆپی پێ لە راگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"راهێنەرێكی بیانی بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا سەرۆكایەتی هەلبژاردەی عێراق دەكات.
    موسەوی، وتیشی: ئەو بڕیارەی فیدراسیۆن دوای گوێگرتن لە بۆچوون و تێڕوانینەكانی لیژنەی تەكنیكی و ڕاوێژكاران و شارەزایان هات ، بڕیاری دا راهێنەرێكی لێهاتووی  بیانی بێنێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو،ئامانجی سەرەكی هێنانی راهێنەرێكی بیانی بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی 2026 وبەشداریكردنی كێبڕكێیەكانی كیشوەری و كەنداوی.
    وتیشی: ستافی ڕاهێنەرانی بیانی دەرفەتێكی باشیان دەبێت لە ڕووی كاتەوە بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردەكە لە ڕێگەی بەشداریی دەرەكیی داهاتوو كە دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەزموونی یاریزانەكان.
    موسەوی، ئاماژەی بەوەکرد: دیاریكردنی دەستەی ڕاهێنەرانیش پشت بەو پارەیە دەبەستێت كە دابین دەكرێت و هەموو ئامرازەكانی سەركەوتنی ئەركی تیمەكە و قۆناغەكانی ئامادەكاریی مسۆگەر دەكات،ئەوەشی وت: هەڵبژاردنی كادری مەشق وراهێنان  پشت بە سێ تەوەرە دەبەستێت، كە بریتین لە كارگێڕی، تەكنیكی و دارایی، و بودجەی ئەو فدراسیۆنەی كە لەلایەن حكومەتەوە تەرخان كراوە بڕی  (3) ملیار دینار لە ساڵێك، لەبەر ئەوە یەكێتی تۆپی پێی عێراق  ناچارە بە هەموو شێوەیەك هەموو شتێك دابین بكات كە لە ماوەی داهاتوودا ئەركی هەڵبژاردەی عێراق  ئاسان بكات.