سلێمانی؛ كەسێك بە تۆمەتی دزی دەستگیركرا

ئەمنی
  • 13-04-2022, 13:44
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA

    پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
    بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكاني بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەسنوری ناحیەی سیتەك سكاڵا تۆماركرا كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە لەشەودا باتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو مۆلیدەیەك و جەگی ئۆتۆمبێلی دزیوە.
    وتیشی: تۆمەتبارەكە لەدایكبووی 1986 و بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.