لە موسڵ (26) تەرم لەژێر دروپەردوی خانووە روخاوەكان دەرهێنرانەوە كە زۆرینەیان ژن بوون

  • 9-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع تیمی بەرگری شارستانی لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: 26 تەرمیان لە ژێر داروپەردوی خانوە روخاوەكان دەرهێناوەتەوە كە زۆرینەیان ژن بوون و قوربانی كردەوە تیرۆریستیەكانی داعشن. لای خۆیەوە نەقیب ئەزهەر ناسر بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویەتی تەرمی 26 كەس لە قوربانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی مەیدان لە موسڵی كۆن دەربهێنێتەوە. وتیشی لە نێوان ئەو تەرمانەدا 6 منداڵ هەن و ئەوانی تریش زۆرینەیان ژنن، راشیگەیاند: بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكانی ئەو ناوچەیە تەرمەكانیان دەرهێناوەتەوە و رادەستی پزیشكی دادوەری كراون بەمەستی ناسینەوەیان لەرێی ناسنامەكانیانەوە.