زەیقار: ساڵی رابردوو 206 پرۆژە بڕی 805 ملیار دیناریان بۆ تەرخانكراوە

ناوخۆ
  • 13-04-2022, 12:25
  • +A -A

    بەغداد – INAـ نه‌سار ئه‌لحاج


    سندوقی ئاوەدانكردنی پارێزگای زەیقار ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری پرۆژەكانی پارێزگاكەی  بۆ ساڵی رابردوودا ئاشكراكرد و هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: تەرخانكردنی پرۆژەكان پشت بە یەك رێوشوێن دەبەستێت.
    رەزاق ركابی بەڕێوەبەری سندوقی ئاوەدانكردنەوەی زەیقار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: ژمارەی پرۆژەكان لەچوارچێوە پلانی ساڵی 2021 دا پێكدێت لە 206 پرۆژەو ئەو بودجەیەشی بۆیان تەرخانكرا بریتیە لە 805 ملیار دینار، بەڵام پرۆژەكانی تایبەت بە پلانی ساڵی 2022 تا ئێستا تەواو نەكراون.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە چاوەڕێی بودجەی ساڵی 2022 و یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان دەكەین، هەركاتێك هەركامیان پەسەندكرا بۆ ساڵی 2022 پارە بۆ پرۆژەكانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی زەیقار تەرخاندەكرێت.
    سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە 15ی كانونی دووەمی رابردوو تەئكیدیكردەوە: لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەو پلانەكان بۆ بەدیهێنانی ئاوەدانكردنەوە و باشكردنی كەرتی ئابوری لە زەیقار  لەماوەی داهاتوودا لە رێگەی پرۆژەكانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەوە.