هه‌رێمی كوردستان" دەستبەسەر داگرتنی بڕێك ماددەی هۆشبەری لەناو كەلوپەل و دیاری ئایینی

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 17:43
  • +A -A

    هەولێر  -INA

    بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند، كە بە نیازبوو لە رێگەی شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە ناو چەند كەلوپەلێكی "ئاینیی" دا، ماددەكە رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكات.
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا ئاماژە بەوەكراوە:" ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە میانەی ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا توانیان دەستبەسەر هەشت كارتۆن كەلوپەلی(ئاینیی)دا بگرن، كە بەشێوەیەكی زۆر تۆكمە و لێهاتوو ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵی تواوەی لەناودا شاردرابووەوە"
    ئەوەشیخستەڕوو:" لە پەراوێزی ئۆپراسیۆنەكەدا توانراوە خاوەنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكرێت، كە بە نیازبوو لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە لەژێر سێبەری ئاینیی ئیسلام، ماددەی هۆشبەرەكە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكات" .
    راشیگەیاند:" لەئێستادا پەڕاوەی لێكۆڵینەوەكە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە" .